AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٤ ١٣:٢٣

ڕێبەری ئێران لە دیداری بنەماڵەی شەهیدان:

بیرەوەری شەهیدان ئەبێ بە زمانی هونەر زیندوو بمێنێتەوە

بیرەوەری شەهیدان ئەبێ بە زمانی هونەر زیندوو بمێنێتەوە

ڕێبەری ئێران بە وتنی ئەوەی کە بیرەوەری شەهیدان ئەبێ بە زمانی هونەر زیندوو بهێڵدرێتەوە، جەختی کرد: شەهیدان نمانەی زیندووی وڵاتی ئێمە و گەنجانی ئێمە دێنە ئەژمار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیداری سەدان کەس لە دایک و باوک و هاوژینی شەهیدان، شەهیدانی قارەمانی براوەی مێژووی ئێران وەسف کرد و بە شی کردنەوەی پێگەی بەرزی بنەماڵەی شەهیدان لە بواری جیاوازی قورئانی، جەهادی، مرۆیی و کۆمەڵایەتی ، خەڵکی هونەر و مێدیای بۆ هەوڵدانی زیاتر بۆ زیندوو هێشتنەوە هونەرمەندانەی یادی شەهیدان و نمانە کردنیان بۆ نەوەی گەنجان بانگهێشت کرد.

ڕێبەری ئێران هەموو ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەک پاڵپشتی بەرەڤانانی بەرگری پیرۆز بوون، هاوبەشی لەخۆبوردووییەکانی ئەوان وەسف کرد و وتی: لەم نێوانەدا، کەسانێک کە منداڵەکانیان و هاوژینەکانیان لە جەهاد لە ڕێگای خودا هاوڕێ و یارمەتی دا، ڕۆڵی ئاشکرایان لە سەرکەوتنی حەماسەی بەرگری پیرۆز هەیە کە بەداخەوە ئەو جەهادە گەورە، باوکان، دایکان و هاوژینی شەهیدەکانی تا ئێستا لە بیر کردووە.

هەروەها شۆڕشی ئیسلامیان ڕزگارکەری ئێران لە بەزینی ئەخلاقی، ئایینی و سیاسی وەسف کرد و وتی: گەنجانی ئێران دوای سەرکەوتنی شۆڕشیش لە هەموو رووداوەکان سینگیان کردە قەڵغان و بە شکستی دوژمن لە پیلانی جیاواز و گۆڕینی هەڕەشەکان بە هەل، ئێرانیان سەربڵند کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆتایی قسەکانیدا، مێدیاکاران و هونەرمەندانی هەموو بوارەکانی بەرەو پەرەپێدانی هونەرمەندانە و سەرەنج ڕاکێشی یاد وبیرەوەی شەهیدان بانگهێشت کرد و وتی: ئاڵبەت لە ساڵانی دواییدا لە ئەو بوارەدا بەرهەمی زۆری کتێب، فیلم و بەرهەمی هونەری ئەنجام دراوە بەڵام نیسبەت بە کاری گەورەی ئەوان، ئەوە کەمە.

News ID 46375

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha